ئێمە تۆمارێکی بەرچاومان هەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ناوازە لە ژمارەیەک کەرتی جیاوازی بازاڕدا. هەر لە دیزاین کردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانەوە تا دروستکردنی باڵەخانە و نۆژەنکردنەوەیان، زەریا پاکێجێکی تەواو دابین دەکات. جیا لەو قۆناغەی پرۆژەکەی تیادا تێپەڕ دەبێت، ئێمە دەتوانین ببینە هاوبەشی هەر لایەنێک دەتوانین پێکەوە تیمێک دروست بکەین.
ئێمە خزمەتگوزارییەکانی بیناسازی، ناوەوە، بنیادنان\ئەندازیاری مەدەنی و دیزاینی (MEP) دابین دەکەین، ئەمەش بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کڕیارەکانماندا گونجاو بێت. بۆ ئەو پڕۆژانەی کە فراوانترن، سوود لە تۆڕی تیمی دیزاینەرە ناسراوەکانمان وەردەگرین کە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا چالاکن.

ڕادەستکردنی پڕۆژەکان بەلای ئێمەوە کۆتایی کارەکان نییە. ئێمە لەدوای تەواوبونی پڕۆژەکان خزمەتگوزاری گرێدراو دابین دەکەین کە تیمی تایبەت بەڕێوەی دەبەن و ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر وەڵامی حاڵەتە کتوپڕەکان دەدەنەوە و گرفتەکان چارەسەر دەکەن.

بوارەکانی کارکردنی زەریا:

A بیناسازی
. هۆتێل و میوانداری 
. بازرگانی
. تەندروستی
. نیشتەجێبون
. پیشەسازی
B ئەندازیاری مەدەنی
. کاری گەشەپێدانی پێگە
. دروستکردنی پرد
. دروستکردنی جادە
C شکاندنی بەرد
D بواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ
E بواری نەوت و غاز
F بواری کارەبا
G. ئامێر و کێڵگەکانی زەریا
بۆ یارمەتیدان و فراوانكردنی كارەكانمان،
کۆمپانیای زەریا ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کارگەی تایبەتی هەیە کە بۆ جێبەجێکردنی باشتری پڕۆژە زۆرەکان بەکاری دەهێنێت. ئەمانەی خوارەوە ژمارەیەکن لەو ئامێرانە:

جۆری ئامێرەکان ژمارە
ئامێری درێل و کونکردن 6
بلدۆزەر 3
گلێدەر 3
بارهەڵگری دەمپ 15
حەفارە 32
لۆدەر 21
بارهەڵگر 33
لۆدەری بچوک 12
فۆرک لیفت 9
مان لیفت 5
لیفتی کرێن 5
کرێن 3
ترێلەر 2
ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر 65
تراکتۆر 7
کۆمپاکتەر 27
کۆمپاکتەری بچووک 5