مۆڵی گۆیژە – ناوەندی کڕین و فرۆش – سلێمانی

لەگەڵ گەشەسەندنی دانیشتوانی ناوچەی گۆیژە لە سلێمانی خواستێکی زۆر بۆ ناوەندی کڕین و فرۆشتن هاتە ئاراوە. دروستکردنی ئەم تەلارە لە لایەن کۆمپانیای زەریاوە جێبەجێکرا کە بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی فاروق هۆڵدینگ. ڕوبەری پڕۆژەکە نزیکەیی ١٢ هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لە چوار نهۆمدا ئەم بەشانە لەخۆدەگرێت:

- ژێر زەمین – پارکی ئۆتۆمبێل و شوێنی خزمەتگوزاری

- نهۆی زەمینی – سوپەرمارکێت و یەکەکانی کڕین و فرۆشتن

- نهۆمی یەکەم – یەکەکانی کڕین و فرۆشتن، پێشکەشکردنی خواردن و ناوەندی یاری منداڵان

- نهۆمی دووەم – هۆڵی وەرزش و ریستۆرانت و شوێنی دانیشتن کە بەسەر دەرەوەدا ئەڕوانێت

لە ڕوی دەرەوە، شوێنەکە بەجێدەستی نایابەوە تەواو کراوە، لەگەڵ شوێنی پارکینگی ئۆتۆمبێل لەسەرەوەو ڕوبەرێک بە ئاستی جیاواز بۆ خزمەتگوزاری هۆڵی چیشتخانەو دیمەنی سروشتییی تایبەتمەند.

پرۆژەی پەيوەنديدار