ئێمە لە زەریا پابەندین بە پاڵپشتی كردن و گەشەپێدانی ئەو کۆمەڵگانەی کاریان تیا دەکەین. ئامانجی ڕیبازمان بۆ سەرمایەگوزاری کۆمەڵایەتی، بنیادنانی بەهای هاوبەشە بۆ زامنکردنی سودی یەکانگیر لە پێناو  كۆمەڵگەو کڕیارەکانمان.

ئێمە لە سەرمایەگوزاریی لە کۆمەڵگەی فراواندا تێدەگەین و ساڵانە هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ژمارەیەک لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە کۆمپانیاکاندا. یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانیشمان لەو بوارەدا بانگهێشکردنی خوێندکارانی ئەندازیارییە لە زانکۆ لۆکالییەکاندا لە پێناو وەرگرتنی ئەزمونی پراکتیکی و لێهاتویی لە ناو دامەزراوەکەماندا. لەدوای دەرچوونی ئەو خوێندکارانەش لە زانکۆ، هەلی کارمان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارە سەرکەوتووەکان ڕەخساندوە.