تەندروستی و سەلامەتی:
گرنگترین شت بەلای ئێمەوە لە زەریا، تەندروستی و سەلامەتییە. ئێمە گرنگییەکی زۆر دەدەین بەوەی کە لە عێراقدا پێشەنگ بین لە ڕەچاو کردنی سەلامەتیدا لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا. لەم پێناوەشدا سیستمی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی لە زەریا پێکهێنراوەو کە لەگەڵ ستانداردی جیهانی (OHSAS 18001:2007) یەکدەگرێتەوە.

- دامەزراندن و جێبەجێکردنی سیستمی سەلامەتی کار بەشێوەیەک لەگەڵ یاسا پەیوەستەکان وڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەکان و باشترین پراکتیکدا بگونجێت.
- دەستکردن بە پرۆسەی سیستمی چاودێرییەکی دامەزراوەیی لە پێناو زامنکردنی سیستمی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتیی.
- ڕاکێشانی سەرچاوەکانی تەندروستی و سەلامەتی، بەسودوەرگرتنلە ئەزمون و توانای گونجاو لەپێناو پەرەپێدانی سیستمی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی بەشێوەیەكی بەردەوام.
- دامەزراندنی کەسانی شیاو و خاوەن تواناو ئەزمونی گونجاو بۆ ئەوەی کارەکان بە تەواوی و سەلامەتی جێبەجێ بکەن.
- دابینکردنی کەرەستەو ڕاهێنانی پێویست بۆ کارمەندەکان لەپێناو دڵنیابونەوە لە پاراستنی سەلامەتی لە کاتی ئەنجامدانی کارەکاندا.
- بەهێزکردنی کارمەندان لە پێشخستن و پیشاندانی سەرکردایەتیکردنی سەلامەتی لە ئەرکەکانیاندا بەشێوەیەک، تەندروستی و سەلامەتیی لەسەروی بودجەو خشتەی زەمەنییەوە بن.
- پێشکەشکردنیچاودێری و كۆنترۆڵ بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە ئەو لایانانەی  بەنوێنەرایەتی  زەریا کاردەکەن، پابەندن  بەڕەچاوکردنی هەمان ستانداردە بەرزەکانی بواری تەندروستی و سەلامەتیی.

جۆرایەتی:
لە زەریا، ناوبانگێکی بەهێزمان دروستکردوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری نایاب لە بیناسازیدا، ئەویش لەڕێگەی ئەو پرۆژانەی کە ستانداردەکانیش تێدەپەڕێنن. ئێمە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانمانەوە بە بەرزترین ستانداردو بەبێ گوێدانە قەبارەیان بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئەم ناوبانگییە.
ئێمە سیستمێکی بەڕێوەبردنی جۆرێتیمان پێکهێناوە کە لە تەواوی پرۆسەکانماندا چالاکە و هۆکارێکە بۆ پێشکەوتنی بەردەوام لە شێوازی کار و پڕۆژەکانمان.
سیستمەکەمان باوەڕپێکراوە بە بڕوانامەی (ISO 9001:2008) کە لەلایەن ڕێکخراوی (ISO CEL) دەبەخشرێت وبێوچان کاردەکەین بۆ گەشەسەندنی بەردەوام وداهێنان لە کارەکانماندا.

تێچوی گونجاو:
لە زەریا، بەهەستی بەرپرسیارێتی بەرزەوەبەرامبەر بەكڕیارەكانمان كاردەكەین.  لە ڕێگەی دەرەنجامی شەفافیەتەوە، چاودێریی بودجەكەمان  لە بەکاربردنی سەرچاوەکان و بەشکردنیان دەکەین. کۆنترۆڵی ڕاست و ڕەوانمان هەیە لەسەر تێچووەکان و هەوڵ دەدەین هەمو لایەک درک بکات و بەرپرسیار بێت بەرامبەر ئەو بودجەیەی لە سیستمی پلاندانان و شیكاریی و ئیدارەدانی سەرچاوەکانەوە کاری پێدەکات.