نایاب:
نایابیی، بنەمای هەموو کارێکە
کە لە زەریا ئەنجامی دەدەین. ئێمە بە خرۆشەوەین بۆ داهێنان لە ئەنجامدانی
کارەکانمانداو، لە ڕێگەی پرۆژەکانمانەوە، خزمەتگوزارییەکان بەباشترین کوالێتی پێشکەش دەکەین و بە نایابترین
ئاست دەیانهێڵینەوە. ئەمەش لە ڕێگەی گرێدانی توانای گونجاو بەسەرچاوەی
گونجاوەوە؛ بەردەوامیش دەبین لە چاککردن و فێربون لە پرۆژەکانمان کە یارمەتیمان
دەدەن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی کوالێتییان.
کاری پێکەوەیی:
کاری
پێکەوەیی لە هەناوی کولتوری ئێمەدایە. لە زەریا هانی پەیوەندییەکی کراوە دەدەین، ئەویش
لە پێناو دروستکردنی ژینگەیەکی کاری هاوڕێیانە کە دەکرێ هۆکاری داهێنان بێت. هێزی
ئێمە بەرهەمی تیمێکی ناوازەیە لە شارەزاو پسپۆر کە رێز لە كاری یەکتر دەگرن و هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە بەرژەوەندی کڕیارەکانمان لە پێش هەموو شتێکەوە بێت.
دەستپاکی:
ئێمە لە زەریا بە هیچ شێوەیەک
دەستبەرداری دەسپاکی و نیازپاکی نابین. بەپێی بەرزترین ستانداردی پیشەیی و
ڕەفتاری ئەخلاقیی کارەکانمان بەڕێدەخەین. شەفافیەت و متمانە و ئێتیکی
کار دەخەینە ناوجەرگەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کارمەندو کڕیارو خەڵکدا.
پابەندبوون:
لە کۆمپانیای زەریا لەگەڵ کڕیارەکانمان پەیوەندی درێژخایەن دروست
دەکەین. لە هەر پرۆژەیەکدا کە ئەنجام دەدرێت، ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی
باش و دەگمەن بە کڕیارەکانمان، ئەویش
لە ڕێگەی دابینکردنی چارەسەری دیزاینکراو بەگوێرەی ئەولەویەت و خواستەکانیان. ئێمە
یارمەتی کڕیارەکانمان دەدەین لە گۆڕێنی مەزەندەکانیان بۆ ڕاستیی.
بەرپرسیارێتی:
ناوی زەریا پێگەو ڕێزێکی دیاری هەیە و ئەمەش دەرەنجامی ئەو پڕۆژە دیار و
بەرچاوانەیە کە کۆمپانیای زەریا جێبەجێی کردوون. ئێمە بەبێ گوێدانە بارودۆخەکان
بە بەرزترین پێوەرە پیشەییەکان کاردەکەین. ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە دەتوانین
پڕۆژە ئاڵۆزەکان جێبەجێ بکەین و لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا دەبین، چونکە لە زەریا
ئەو بەڵێنانەی دەدرێن جێبەجێ دەکرێن.